www.awiar.com
   Awiar.com   Kurdish Artists - Handicrafts - Artists - Links - Awiar - Nature  
 Kurdish Artists Online source for kurdish & kurdistan art

 
Shahram Alidi     شه‌هرام عه‌لیدی -

Category(s):
- Film.Feature_film.
- Painting.Painters.

Shahram Alidi
ناسنامه
هونه‌‌رمه‌‌ند " شه‌‌هرام عه‌‌لیدی" لاوێکی به‌ توانا و به‌‌هره‌‌مه‌‌نده‌ له‌ بواری سینه‌‌مادا. ساڵی 1971 له‌ شاری سنه‌‌ی رۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان هاتۆته‌ دنیا. ساڵی 1998 له‌ کۆلێجی هونه‌‌ره‌ جوانه‌‌کانی زانکۆی تاران به‌‌شی شێوه‌‌کاری ته‌‌واو کردووه‌. ئه‌‌ندامی کۆمیته‌‌ی په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌کانی نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌یی ئه‌‌نجومه‌‌نی سینه‌‌ماکارانی لاوی وڵاتی ئێرانه‌. فیلمی " دوایین ئاوایی سه‌‌ر ژمێری نه‌‌کراو" له‌ نووسین و ده‌‌رهێنانی ئه‌‌م سینه‌‌ماکاره‌ سه‌‌رکه‌‌تووه‌‌ی کورد تا ئێستا ئه‌‌م خه‌‌ڵاته‌ گرینگانه‌‌ی به‌ ده‌‌ستهێناوه‌: خه‌‌ڵاتی فیستیڤاڵی (Sony) تاران ساڵی 2002، خه‌‌ڵاتی فیستیڤاڵی " ئاوانکا" له‌ پورتوگاڵ ساڵی 2003، هه‌‌ڵبژێردراوی فیستیڤاڵی " پووسان" له‌ کۆریای باشوور ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی فیستیڤاڵی " ریۆدۆژانیرۆ" له‌ بڕازیل ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی فیستیڤاڵی " دورنێزی" له‌ فه‌‌ره‌‌نسا له‌ به‌‌شی پێداچوونه‌‌وه‌‌یه‌‌ک به‌ فیلمه‌ کوردییه‌‌کانی دنیا ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی به‌‌رلین له‌ ئه‌‌ڵمانیا ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی فیستیڤاڵی "مێد فیلم" (Med Film Festival) ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی به‌‌شی نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌یی فیستیڤاڵی "کلێرمۆنت" له‌ فه‌‌ره‌‌نسا له‌ ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی باشترین به‌‌رهه‌‌می نه‌‌ته‌‌وه‌‌یی فیستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران له‌ ئێران ساڵی 2003، خه‌‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له‌ فیستیڤاڵی " ئارۆکا" له‌ پورتوگاڵ ساڵی 2004، خه‌‌ڵاتی تایبه‌‌تی لیژنه‌‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی ساڵی 2004، خه‌‌ڵاتی تایبه‌‌تی بینه‌‌ران له‌ فیستیڤاڵی " ئیماگۆ" له‌ پورتوگاڵ ساڵی 2004، خه‌‌ڵاتی تایبه‌‌تی فیلمێکی راشکاوانه‌ له‌ فیستیڤاڵی هامبورگ له‌ ئه‌‌ڵمانیا ساڵی 2004، خه‌‌ڵاتی تایبه‌‌تی لیژنه‌‌ی ناوبژیوان له‌ فیستیڤاڵی تۆرینۆ له‌ ئیتاڵیا ساڵی 2004.
Birthplace: Sanandaj
External Link I: Click here
                                  Home | Sitemap | Awiar | Nature | Kurdish Artists | Artists | Links | Contact us | KurdOnline.com